شوێن: بەشی تیشك و سۆنەر
وێنەگرتن بە تیشكی بڕگەیی یان ڕوپپێویی بڕگەیی بە کۆمپیوتەرکراو - Scan(CT) بریتییە لە شێوازی پشکنینێکی تیشکیی بۆ نیشاندانی هەر بەشێکی لەش بە پانە بڕگە. ئەم پشکنینه بوار دەدات بە پزیشکان بۆ هەڵسەنگاندنی لەش یان ئەندامی خوازراو بە بەکارهێنانی وێنەی بڕگەیی بۆ دۆزینەوەی هۆکاری نەخۆشییەکە.
پێش پرۆسەکە:
- پزیشکەکەت ڕێگەت پێدەدات ڕەزامەندیی واژۆ بکەیت پاش ڕونکردنەوەی کردارەکە، دڵنیابە لەوەی کە تێدەگەیت و هەموو پرسیارەکان بکە پێش واژۆ کردن.
- دەشێت تەنە کانزاییەکان، لە نێویاندا خشڵ و چاویلکە و تاقمی ددان و تەوقەی قژ، کاریگەرییان هەبێت لەسەر وێنەکانی تیشکە بڕگەییەکان و دەبێت لەماڵەوە جێبهێڵرێن یان لاببرێن پێش پشکنین.
- هەروەها دەشێت داوات لێبکرێت یارمەتیدەرەکانی بیستن و ئیشەکانی ددان کە مایەی لابردن بن لاببەیت. ژنان داوایان لێدەکرێت ستیانە تەلدارەکان لاببەن. دەشێت داوای لابردنی هەر ئەڵقەیەکی سمینی جەستەشت لێ بکرێت ئەگەر توانرا.
- پێویستە بەڕۆژوو - بەسکی ناشتا بیت (نەخواردن و نە خواردنەوەی هیچ شتێك) بۆ چەند کاژێرێك پێش کردارەکە. ئەگەر مادەی کۆنتراست - ڕەنگکردن بەکارهێنرا لە پشکنینەکەدا، پێویستە پێش کردارەکە بە ماوەیەکی زۆر پزیشکەکەت بەئاگا بکەیت لە هەموو ئەو دەرمانانەی دەیانخۆیت، هەروەها ئەگەر هەر هەستیاریەکت هەیە. یاخود ئەگەر هەر ەستیاریت هەیە بە مادەی کۆنتراست، یان "بۆیە"، چونکە دەشێت پزیشکەکەت دەرمانێکت بۆ بنووسێت "بەشێوەی ئاسایی ستیرۆید" بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی کاردانەوەی هەستیارانە. پێویستە ئەم دەرمانانە بەگشتیی پێش 12 کاژێر لە بەکارهێنانی مادەی کۆنتراست بخورێن.
- هەروەها پزیشکەکەت ئاگادار بکە لەهەر نەخۆشییەکی تازە یان حاڵەتی پزیشکیی تر و ئەگەر مێژوویەکت هەیە لە نەخۆشییەکانی دڵ و ڕەبۆ و شەکرە و نەخۆشییەکانی گورچیلە و کێشەکانی غودەی دەرەقیی. دەکرێت هەر یەكێك لەم بارودۆخانە مەترسیی ڕوودانی کاریگەرییەکی نەرێنیی نائاسایی زیاتر بکەن.
- لە کاتی سکپڕیی (دوو گیانیی) دا، هەمیشە پێویستە ژنان پزیشکەکەیان بە ئاگا بکەن لەگەڵ تەکنیکارانی تیشکی بڕگەیی.
- پێویستە نەخۆشە مناڵەبەرەکان شیردانی سروشتیی ئەنجامنەدەن پاش 24 کاژێر لە وەرگرتنی مادەی کۆنتراست، چونکە پێشنیازێك هەیە کە شیر گل بدەنەوە پێش کردارەکە.
- دەشێت وێنەگرتنی بڕگەیی کەمتر لە 30 چرکەی پێبچێت، و بەشێوەی ئاسایی تەواوی کردارەکە، بە ئامادەکاریی بۆ پشکنینەکەشەوە لەماوەی 30 خولەکدا کۆتایی بێت.