شوێن: بەشی تیشك و سۆنەر
پێوانی چڕیی ئێسکەکان یان ڕووپێویی پێوەری ھەڵمژینی تیشكی سینیی دووسەرچاوەیی (DEXA) تیایدا بڕێکی زۆر کەملە تیشکی بە ئایۆنکراو بەکاردەێت بۆ بەرهەمهێنانی وێنەگەلێك لە ناوەوەی لەش [بە شێوەی ئاسایی بڕبڕەی پشتی خوارەوە (کەمەرەیی) و هەردوو تۆپی سمت بۆ پێوانی فەوتانی ئێسكەکان. بەشێوەی ئاسایی بەکاردەهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی پووکیی (فشەڵیی) ئێسك و هەڵسەنگاندنی مەترسیی دووچاربوونی کەسەکە بە شکاویی. دیکسا بەوە ناسراوە کە.
- ئاسانە
- خێرایە
- بێ نەشتەرگەری و بە کەمترین دەست تێوەردان ئەنجام دەدرێت
- هەروەها هەرە بێ هەڵەترین ڕێگەیە بۆ دەستنیشانکردنی پووکیی ئێسك.
چۆنێتیی ئامادەکردن:
ئەم پشکنینە ئامادەکارییەکی تایبەتیی کەمی پێویستە یان هەر ناشیەوێت. بە پزیشکەکەت یان تەکنیکارەکە بڵێ:
- گەر هاتوو ئەگەری ئەوە هەبوو کە سکت هەبێت (دوو گیان بیت)
- ئەگەر بەم دواییە پشکنینی تیشکی ڕەنگاوڕەنگ (باریۆم)ت ئەنجامدابێت.
- مادەی کۆنتراستت وەرگرتبێت بۆ وێنەگرتن بە تیشکی بڕگەیی یان هاوتا (ئایزۆتۆپ) تیشکدارەکان.
خشڵ لە ماڵەوە جێبهێڵە و جلێکی ئاسانپۆش و لەبار بکەرە بەرت. دەشێت داواتلێبکرێت ڕۆبێك - کراسێکی تایبەت لەبەر بکەیت. پێویستە تەواوکارەکانی کالیسیۆم نەخۆیت لانی کەم بۆ ماوەی 24 کاژێر پێش پشکنینەکە.