شوێن: میزەڕۆ
شكاندنی بەرد کردارێکە شەپۆلە ڕاتەكێنەرەکان بەكاردێنێت بۆ وردكردنی بەرد لەگورچیلە و میزەڵدان یان بۆری میزدا (ئەو لولەیەی میز لەگورچیلەكانتەوە دەگوێزێتەوە بۆ میزەڵدانت). دوای تەواوبونی كردارەكە بەردەكە بەوردكراوی لەڕێگەی میزەوە لەلەش دەكرێتە دەرەوە.
شەپۆلە ڕاتەکێنە وزە بەرزەكان كە لەڕێگای تیشكی سینیی یان سەروو دەنگییەوە ئاراستە دەكرێن بە لەشدا گوزەر دەكەن تا دەگەنە سەر بەردەكانی گورچیلەت. ئەگەر هۆشت بەخۆت بێت هەست بە کاریگەریی لێدانەکە دەکەیت کاتێك ئەمە دەستپێدەکات.شەپۆلەكان بەردەكان دەشکێنن بۆ پارچەی چکۆلە.
یەكێك لەگرنگترین تایبەتمەندییەكانی ئامێری وردکردنی بەرد بە شەپۆلە ڕاتەكێنەرەکان لەدەرەوەی لەشەوە (ESWL) لە شاری پزیشكیی فاروق ئەوەیە دەتوانرێت شوێنی بەردەكە دیاریی بكرێت بە بەكارهێنانی هەریەك لە تیشكی سینیی و تیشكی سەروو دەنگیی بۆ بەردی تیوار (شفاف).
دەشێت کرداری وردکردنی بەردی گورچیلە 40 خولەك بخایەنێت.
لەزۆربەی حاڵەتەكاندا پێویست بە بەنج كردن ناکات. دەشێت دەرمانێكت بدەنێ بۆ كەمكردنەوەی ئازار لەكاتی کردارەکەدا.
پاش كردارەکە، ماوەی کاژێرێك لە ژووری هاتنەوە سەرخۆت دەمێنیتەوە پێش ئەوەی بتنێرنەوە بۆ ماڵەوە، پاش کردارەکەهەست بە تێپەڕبوونی بەردی وورد دەكەیت.
بەدواداچوون پاش دوو هەفتە لە کردارەکە دەبێت.