شوێن: بەشی تیشك و سۆنەر
شەپۆلە سەروو دەنگییەكان جۆرێكن لە وێنەگرتن. شەپۆلی دەنگیی لەرە - بەرز بەكاردەهێنێت بۆ پشکنینی ئەندامەكان و پەیکەربەندییەكان لەناوجەستەدا. پسپۆڕەکانی چاودێریی تەندروستیی بەكاریدەهێنن بۆ بینینی دڵ و لولەكانی خوێن و گورچیلەکان و جگەر و ئەندامەكانی تر. لەكاتی سكپڕیی (دوو گیانیی) دا پزیشکەكان شەپۆلە سەروو دەنگییەكان بەكاردەهێنن بۆ بینینی كۆرپەلە. بە پێچەوانەی تیشكی سینییەوە، شەپۆلە سەروو دەنگییەكان تۆ ناخەنە بەر تیشكدانەوە.
لەكاتی پشکنیندا بە شەپۆلە سەروو دەنگییەكان لەسەر مێزێك ڕائەكشێیت. پسپۆری تیشكەكە ئامێرێك بەسەر بەشێكی جەستەتدا دەجوڵێنێت پێی دەوترێت بگۆڕی وزە. بگۆڕی وزەكە شەپۆلی دەنگیی دەنێرێت و کەلەشانەکانی ناوەوەی لەشتەوە دەگەڕێنەوە. هەروەها بگۆڕی وزەكە ئەو شەپۆلانە وەردەگرێتەوە کە دەگەڕێنەوە. ئامێری شەپۆلە سەروو دەنگییەكان لە شەپۆلە دەنگییەكان وێنە دروست دەكات.