بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی GIS بە ئامادەبوونی د.ئارام جەمال میرزا – پزیشکی ڕاوێژکاری دڵ و نەشتەرگەری کاتێتەر، بە بەشداری تیمێکی پسپۆڕ لە شاری پزیشکی فاروق. نەشتەرگەرییەکی دەگمەنی کاتێتەرکردن بۆ نەخۆشێک لە شاری پزیشکی فاروک لە سلێمانی ئەنجامدرا، و لە کۆنفرانسەکەدا کە لە دوبەی بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٢٠٠٠ پزیشکی دڵ لە ٣٢ وڵاتی جیاوازەوە ڕاستەوخۆ پەخشکرا. ئەم دەستکەوتە جێگای شانازییە، بەو پێیەی پزیشکانی کوردستان توانای بەشداریکردن و سەرکەوتن و ڕێزگرتن لە ناوی هەرێم و عێراقیان لە کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان بە شێوەیەکی زانستی و کردەیی نیشانداوە. تیمی شاری پزیشکی فاروک ستایشی زۆریان لە بەشداربووان وەرگرت کە سەرسامی خۆیان بۆ ئەو ئاستە بەرزە پزیشکییە دەربڕی کە لەلایەن پزیشکانی کوردستانەوە نیشاندرا.
Category: هەواڵەکان
Share