لە ساڵی 2014 ەوە، نەشتەرگەرەکانی دڵ و سنگ و بۆرییەکانی خوێن شانازیی دەکەن بە پێشکەشکردنی باشترین نەشتەرگەریی پسپۆڕ و داهێنراوی دڵ و سنگ و بۆرییەکانی خوێن.
سەرۆکارییمان و چاودێریی پاش نەشتەرگەریی گشتگیر و بەردەست بەدرێژایی 24 کاژێر توانای گەڕانەوە بەزووترین کات بۆ تەندروستیی باش و ئاسایی دەستەبەر دەکات بۆ نەخۆشەکانمان. هەروەها باشترین تەکنیکە دەستنیشانکارییەکان و نەشتەرگەرییکارییەکان لەلایەن نەشتەرگەرەکانی دڵ و سنگ و بۆرییەکانی خوێنەوە دابیندەکرێت لە شاری پزیشکیی فاروق - FMC.
بەشی نەشتەرگەریی دڵ و سنگ و بۆرییەکانی خوێن کۆمەڵێك نەشتەرگەریی ئەنجام دەدات.
- نەشتەرگەرییەکانی پەیوەندکردنی لاڕێی خوێنبەری تاجیی (CABG) لە نێویاندا ئەو نەشتەرگەرییانەی زۆر مەترسییدارن و نەشتەرگەرییە کتوپڕەکان
- نەشتەرگەرییەکانی زمانەی دڵ: نەشتەرگەری شاخوێنبەر و زمانەی شاخوێنبەر و چاککردنی زمانەی تاجیی و گۆرینی و نەشتەرگەریی زمانەی سێ پەڕەکەیی
- نەشتەرگەریی هەوکردنی پەتایی پەردەی ناوەوەی دڵ
- نەشتەرگەری شاخوێنبەر و کۆنیشانی مارفان و نەشتەرگەرییە ئاڵۆزەکانی تری شاخوێنبەر
- نەشتەرگەریی نەخۆشیی گەورەیی ماسولکەی دڵ
- نەشتەرگەرییەکانی نەخۆشییە زگماکەکانی دڵ لە منداڵان و پێگەیشتوواندا
- کشانی شاخوێنەرەکانی سنگ
- گەڕانەوەی خوێن لە زمانەی سێ پەڕەکەییدا
- نەشتەرگەرییەکانی دڵ بۆ منداڵانی سەروو یەك ساڵ (ASD، VSD، PDA، تەسکبوونەوەی AORTA، TOF، هەموو جۆرەکانی چاککردنەوەی زمانەکان)
- نەشتەرگەریی پەیوەندکردنی بۆرییەکانی خوێن بۆ کونگیرانە درێژخایەنەکانی خوێنبەرەکان
- نەشتەرگەریی شاخوێنبەری سنگ و هەناو
- بڕینی ناوپۆشی شاخوێنبەری مل
- نەشتەرگەریی لووەکانی بارستەی شاخوێنبەری مل
- چاککردنەوەی بۆرییەکانی خوێن و پەیوەندکردنیان لە شۆکی برینداربوونە بەزەبرەکانی بۆرییەکانی خوێندا
- بڕگەلادان بۆ کونگیرانە توندەکانی بۆرییەکانی خوێن
- دانانی ناسورێکی خوێنبەریی بۆ گەیشتن بە شۆردنی گورچیلەکان
- نەشتەرگەریی دەوالیی بۆ پەلەکانی خوارەوە
- بڕینی سیی بۆ (لووی بۆریچکە هەواییەکان و تورەکەی ئاویی و پل بڕین (قاشی سی یان مێشك)
- نەشتەرگەرییەکانی برینداربوونی زەبرە سنگییەکان
- شێوازی سنگبین بۆ سیمپاتی بڕین
- هەموو جۆرەکانی بۆریچەبینینی بۆڕیچە هەواییەکان بۆ منداڵان و پێگەیشتووان (دەستنیشانکاریی و چارەسەرکاریی)
- نەشتەرگەری کۆنیشانی دەرگەی سنگ
- نەشتەرگەرییە ناوپەنچکییەکان
- نەشتەرگەرییەکانی ناوەڕاستی سنگ
- نەشتەرگەرییەکانی بۆریچەی هەوایی و سوورێنچك (لووەکان، ئیڤۆر-لویس)
تیمەکەمان چوارچێوەی تەواوەتیی بۆ نەشتەرگەریی دڵ و سنگ و بۆرییەکانی خوێن بۆ پێگەیشتووان فەراهەم دەکات لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر ئیدارەدانی ئەو نەخۆشانەی نەخۆشییەکانی سستیی دڵ و تێکچوونەکانی زمانەکان و کشانی بۆریەکانی خوێنی سنگ و لووی سنگیی و نەشتەرگەریی زمانەکان و شێرپەنجەی سیی و دەرگەی شۆردنی گورچیلەیان هەیە لەگەڵ ئیدارەدانی نەخۆشیی خوێنبەری ڕووی دەرەوە PAD.
بەشەکە بۆ هەر نەخۆشێك بایەخپێدانێکی بەرزی تاکەکەسیی دابیندەکات هەر لە ڕاوێژکاریی بەراییەوە تا چوونە دەرەوەی نەخۆشەکە و زۆر لە سەردانەکانی بەدواداچوون.
بەشێوەی باو ئەو نەخۆشانەی نەخۆشییەکانی خوێنهێنەرەکانیان هەیە قاچی بە ئازار و ئاوساویان هەیە یان خوێنهێنەرە جاڵجاڵۆكەییەكانیان هەیە، نزیکەی لەسەدا 60 ی پێگەیشتووان دووچاری گرفتەکانی خوێنهێنەرەكان دەبن. ئەو گرفتانەی پەیوەندییان هەیە بەدەوالیی و خوێنهێنەرە جاڵجاڵوكەییەكانەوە. لەهەندێك حاڵەتدا دەبنە هۆی دروستبوونی گرفتی تەندروستیی مەترسییدار. لە كلینیكی خوێنهێنەرەکان لە شاری پزیشكیی فاروق، نەشتەرگەرە بە ئەزموونەكانمان لە بواری بۆرییەکانی خوێندا پسپۆڕن لە دەستنیشانكردن و چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی بۆرییەکانی خوێن و خوێنهێنەرەکاندا. ئێمە دەتوانین قاچەكانت تەندروست و جوان بكەینەوە بە بەکارهێنانی ڕێوشوێنی نوێ و لەماوەی کاژێرێك بۆ دوو کاژێردا وهەموو کردارەکان لە بەشی بەیانیانی كلینیكەكەدا ئەنجام دەدرێن.
تیمی نۆڕینکەی خوێنبەر لە شاری پزیشکیی فاروق - FMC لە کەسانی پیشەیی پزیشکیی ڕاهێنراون بە ڕاهێنانێکی بەرز - لە پزیشکان و یاریدەدەرانی پزیشکانی بۆریەکانی خوێن بۆ پەرستاران و پزیشکانی تیشك و سۆنار. پزیشك و کارمەندە شارەزاکانمان پسپۆڕن لە فەراهەمکردنی دەستنیشانکردنی مۆدێرن و چارەسەرەکانی نەخۆشییەکانی خوێنبەرەکان کە کەمتر دەچنە ناوەوە و کاریگەربوونی زانستییانەیان بۆ باشترکردنی تەندروستیی خوێنبەرەکان سەلماندووە.