بەشی کوێرەڕژێنەکان و شەکرە لە شاری پزیشکیی فاروق هەڵدەستێت بە دەستنێشان کردن و چارەسەری ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشی و ناڕێکییانەی لای خوارەوەیان هەیە:
- نەخۆشییەکانی پەریزادە
- نەخۆشییەکانی ناڕێکی هەڵسوڕاندنی خۆراک
- نەخۆشییەکانی ژێرمێشکەڕژێن
- ناڕێکی جنس و بەپیتی
- نەخۆشیی پەریزادە و کالیسیۆم و ئێسک
- نەخۆشییەکانی ڕژێنی ئەدریناڵ (تەنیشت گورچیلە)
- ناڕێکی کۆڵسترۆڵ
- نارێکی گەشەکردن (کورتی یاخود زۆر بەرزی باڵا)
- حاڵەتەکانی غودەی پێشگرە
- Education and advice on treating and avoiding low blood sugar (hypoglycemia) and high blood sugar (hyperglycemia)
- پاڵپشتی کردنی ئەو منداڵ و مێردمنداڵانەی نەخۆشیی شەکرەیان هەیە لە جۆری ١
- ناردنی نەخۆشەکان بۆ پشکنین لە لایەن پسپۆڕانی بواری دیکە لە شاری پزیشکیی فاروق بۆ هەڵسەنگاندنی زیاتر
کوێرەگلاندەکان بەشێکە لە بواری پزیشکیدا کە جەخت دەکاتە سەر دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی چەند جۆرێکی جیاوازی ناڕێکی هۆرمۆن و هەڵسوڕاندنی خۆراک لە جەستەدا.
هۆرمۆنەکان یارمەتی ڕێکخستنی کاری شانەکان و ئەندامەکانی جەستە دەکەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ناڕێکی هۆرمۆن و نەخۆشییەکانی کوێرەڕژێنەکان لەوانەیە کاربکاتە سەر ئەندام و سیستەمە جیاوازەکانی جەستە.
کوێرەڕژێنەکان گرفتی ناڕێکی هەڵسوڕاندنی خۆراک (گرفتی کیمیای جەستە) ش دەگرێتەوە وەک بەرزی ڕێژەی کالیسیۆم و کۆڵسترۆڵ لە خوێندا. زۆر لە نەخۆشەکان گرفتی ناڕێکی کوێرەڕژێن و هەڵسوڕاندنی خۆراکیان هەیە بە یەکەوە.
لە کلینیکی کوێرەڕژێنەکان و شەکرە لە شاری پزیشکیی فاروق، پسپۆڕی کوێرەگلاندەکان و شەکرە هەڵدەتسێت بە هەماهەنگی لەگەڵ پەرستاری تایبەتمەند بە نەخۆشیی شەکرە بە دانانی پلانێکی چارەسەری گونجاو لەگەڵ جۆری ژیانتدا.
کلینیکی کوێرەڕژێنەکان و شەکرەی ئێمە بە هەماهەنگی لەگەڵ پسپۆڕی بوارەکانی دیکە کاردەکات، وەک پزیشکانی دڵ، پزیشکانی چاو، پزیشکانی منداڵبوون، پزیشکانی مێشک و دەمار، پزیشکانی نەشتەرگەری ئێسک و دەمار بە مەبەستی چارەسەری هەموو لایەنەکانی نەخۆشی شەکرە بە تەواوی و سەرکەتوویی.
ئەم خزمەتگوزارییانەی لای خوارەوە دەستەبەر دەکەین:
- پێشکەش کردنی پاڵپشتی تەواو بۆ توشبووانی شەکرە لە لایەن تیمی کوێرە ڕژێنەکان و شەکرە لە نەخۆشخانەکەمان
- وەرگرتنی زانیاری لەسەر نوێترین و کاریگەرترین چارەسەرەکانی نەخۆشیی شەکرە
- تێگەیشتنێکی گشتگیر بۆ حاڵەتەکە ت
- تێگەیشتنێکی درێژخایەن بۆ نەخۆشی شەکرە بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی هیچ زانیارییەکیان نییە لەسەری یاخود هەست دەکەن کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر ژیانیان
- پێشکەشکردنی پاڵپشتی وڕاوێژ بۆ کاتی ڕۆژوو لە مانگی ڕەمەزاندا
- پێشکەشکردنی پاڵپشتی وڕاوێژ بۆ ئەو خانمانەی پلانی منداڵبوونیان هەیە وپێویستیان بە چاودێرییەکی چڕ هەیە لە کاتی دووگیانیدا
- پێشکەشکردنی پاڵپشتی زیاتر وڕاوێژ بۆ پێش و پاش ئەنجام دانی نەشتەرگەری
- فێرکردن و ڕاوێژکردن لەسەر چۆنییەتی چارەسەر و خۆلادان لە دابەزین و بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکرە
- یارمەتی نەخۆشەکان لە هەڵبژاردە خۆراکییەکانیاندا
- ڕوون کردنەوەی چۆنییەتی وەرزشکردن و ئەنجام دانی چالاکی جەستەیی
- ڕێنمایی کردن لەسەر چۆنییەتی پاراستنی کێش لە ئاستێکی گونجاودا
- چارەسەری ئەو ئەو نەخۆشانەی دووچاری ئازار و برینی قاچ دەبنەوە
- هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر بۆ نەخۆشیی شەکرە ودەستنیشان کردنی هەردوو جۆری شەکرە لە جۆری ١ و جۆری ٢
- دابین کردنی پەمپی ئەنسۆلین بۆ منداڵ و گەورە کە نەخۆشیی شەکرەیان هەیە لە جۆری ١