
خزمەتگوزارییەکانی دەستنیشان کردنی نەخۆشی
- نازوری سورێنچک بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی و وەرگرتنی شانە بۆ پشکنین
- نازوری قۆڵۆن بۆ دەستنیشان کردنی نەخۆشی و نازوری سینی و وەرگرتنی شانە بۆ پشکنین
- نازوری گەدە بە یەک بالۆن
- نازوری کەبسوول
- سۆنەر بە نازوری نیوتیرەیی و هێڵی
- ڕاکێشان بە دەرزی ورد (بۆ وەرگەرتنی شانە بۆ پشکنین)
- ناوبینی پەنکریاس و بۆرییەکانی زراو بە نازور
- پشکنینی ئەرکەکانی سورێنچک و پێوانی فشاری سورێنچک
- پێوانی پلەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر / گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچک
- پشکنینی فایبرۆسکان بۆ دەستنیشان کردنی چەوری جگەر
خزمەتگوزارییەکانی چارەسەری
- نازوری سورێنچک و لابردنی هەر زیادەیەک بە بێ نەشتەرگەری
- نازوری قۆڵۆن و لابردنی هەر زیادەیەک بە بێ نەشتەرگەری
- لابردنی ڕووپۆشی گەدە یاخود قۆڵۆن بە نازور
- بەستنی سورێنچک لە ڕێگەی نازورەوە
- ڕاگرتنی خوێنبەربوون
- دەرهێنانی بەرد لە بۆرییەکانی زەرداوا لە رێگەی سەبەتەیەکی تایبەتەوە و قەستەرەی پەنکریاس
- قەستەرەی سورێنچک و دوانزە گرێ
- دانانی بالۆنی گەدە و دوو بارە لابردنی
- دانانی بۆری خواردن بۆ گەدە و دوو بارە لابردنی
- چارەسەرکردنی کشانی سورێنچک و قۆڵۆن و دوانزە گرێ
نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرسکردن گرنگی دەدات بە لێکۆڵینەوە و دەستنیشان کردن و چارەسەرکردنی ناڕێکییەکانی کۆئەندامی هەرس، کە بریتین لە شێواز و ئەرکەکان و نەخۆشییەکانی گەدە و ڕیخۆڵە باریکە و سورێنچک و قۆڵۆن و ڕێکە و پەنکریاس و زراو و بۆرییەکانی زەرداو و جگەر.
ئەو حاڵەتانەی دەستنیشان دەکرێن و چارەسەر دەکرێن بریتین لە
- سورێنچکی بارێت
- شێرپەنجەی سورێنچک
- شێرپەنجەی گەدە - حاڵەتە سەرەتاییەکان و پێشکەوتووەکان
- گرێی گەدە و ڕێخۆڵە لە بەشی سەرەوەی گەدەدا
- نەخۆشیی گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچک
- فتقی ناو سک
- خاونەبوونەوەی ماسولکەی دەرچەی سورێنچک
- دەوالی سورێنچک
- برینی (داخورانی ناوپۆشی) کۆئەندامی هەرس (لەگەڵ بوونی یان نەبوونی خوێنبەربوون )
- نەخۆشیی و ناڕێکییەکانی کۆئەندامی هەرس
- توشبوونی سورێنچک بە فتریاتی سپی
- بەردی بۆری زەرداو
- شێرپەنجەی زەرداو
- شێرپەنجەی پەنکریاس
- دروست بوونی کیس لەسەر پەنکریاس
- شێرپەنجەی قۆڵۆن و بوونی گۆشتی زیادە
- نەخۆشی کرۆن
- هەوکردن و برینی قۆڵۆن