کلینیکەمان؛ سەرجەم ئەو پشکنینە کارەباییە پێویستانە دابین دەکات بۆ ئەو حاڵەتە جیاوازانەی دووچاری دەمارەکان دەبنەوە، ئەو خزمەتگوزارییانەی لەم بەشە بەردەستن بریتین لە:
- هێڵکاری مێشک بۆ هەڵسەنگاندنی چالاکی کارەبایی مێشک و یارمەتیدان لە دەستنیشان کردی گەشکە وئەو ئەرکانەی پەیوەندیان بە مێشکەوە هەیە لە نەخۆشی ئیفلیجی دا
- هێڵکاری کارەبای ماسولکە و پشکنینی توانای گەیاندن لە دەمارەکاندا
- هێڵکاری دەماری بینین
- هێڵکاری دەماری بیستن
- هێڵکاری هەستیی دەمار بۆ هەڵسەنگاندنی ڕاڕەوی دەمار
فیزیۆلۆژی مێشک و دەمار بریتییە لە هەلسەنگاندنی ئەو کارئەندام زانیانەیکە کاریگەری ئەکاتە سەر سیستەمی دەماری ناوەندی و دەوروبەری. ئەمە بەشێکە لە زانستی دەمارناسی لێکۆڵینەوە دەکات لەسەر ئەرکە ئاسیی و نا ئاسییەکانی دەمار هەر وەک چالاکییە کیمیاوی و کارەباییەکان.
سیستەمی دەمار هەڵسەنگاندی بۆ دەکرێت لە ڕێگەی تۆمارکردنی چالاکییە کاربەییەکانی زیندەوەری، گەربێتوو خۆبەخۆ بێت یاخود هاندراو. ئەم پسپۆڕێتییە زۆر فراوانە چونکە چەند ئاستێکی جیاواز بەشدارە لە کارکردنی سیستەمی دەمار و پێکهاتەکانی.