
نەشتەرگەرییەکانی مێشک و دەمار بریتییە لە لقێکی بواری پزیشکیی کە گرنگی دەدات چارەسەری ناسازی و نەخۆشیەکانی مێشک و شادەماری پشت و ستونی بڕبڕەی پشت دەکات. نەشتەرگەرییەکانی مێشک و دەمار ئاڵۆزترین پرۆسەی کارە کە پێویستیی زۆری بە پێشکەوتوترین دەسگا و زۆرترین وردبینی و وردەکاری هەیە.
ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشکەش دەکرێن:
- چارەسەری لووی ناو مێشک
- چارەسەری خوێنبەربونی ناومێشک و کیسی لوولەخوێنی ناو مێشك
- چارەسەری پێکان و بەرکەوتنی مێشك
- لابردنی گوشار لە سەر مولولەخوێنەکانی دەماری پێنجەم و حەوتەمی مێشک
- نەشتەرگەرییەکانی مێشک و دەمار لە منداڵاندا
- دیاریکردنی ڕاست و وردی شوێنی عەمەلیاتی ناو مێشک بێ دانانی قاڵب بەدەوری سەردا
- نەشتەرگەری ناو مێشك بە نازور (کردنەوەی سکۆڵەی سێیەمی ناو مێشک)
- چارەسەری زیادەگۆشتی ( ئەدینۆمای پیتیوتەری) بە نازور لەگەڵ تیمی پسپۆڕی قوڕگ و لوت و گوێ
- نەشتەرگەریی کــەلـلەهەڵدڕینی مێشک بە ئاگالەخۆبون و بێ بەنجی گشتی
- عەمەلیاتی زۆر ورد و بە کەمترین دەست تێوەردان بۆ دەرپەڕینی خەپلە ی (دیسک) ی ستونی بڕبڕەی کەمەر و تەسکبونەوەی کەناڵ (ڕاڕەو) ی بڕبڕەی پشت
- نەشتەرگەریی بڕبڕەی مل (بڕینی پێشەوەی خەپلەی دەرپەڕیوی مل)
- ڕێککردنەوەی بڕبڕەی پشت کە بە هۆی پێکان و پوکانەوەی بەردەوام دروست دەبێت
- نەشتەرگەری لووی بڕبڕەی پشت
نەشتەرگەریی مێشک و دەمار سەروکاری هەیە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر و فراوان لە نەخۆشییەکانی مێشک و بڕبڕەی پشت وەک: و لوو، خوێنبەربوون، پێکان وبەرکەوتن و پرۆسەکانی پوکانەوەی بەردەوام. ئەم حاڵەتانە هەر بە تەنها پێویستیان بە کارامەیی زۆر باش وتەواو نیە؛ بەڵکوو بە دیاریکردن (تەشخیس) ی تەواو و تیمێکی نەشتەرگەریی گونجاو و هاوەپەیوەست و هەروەها چاودێریی زۆر باشی دوای نەشتەرگەری.
ئێمە خۆشحالین کە شاری پزیشکیی فاروق تەنها نەخۆشخانەیە لەم دەڤەرەدا کە ئەم خزمەتگوزارییە بەرزانە بە باشترین کواڵێتی و ستاندارد پێشکەش دەکات.