
چۆن بەرنامەکانمان و ڕاوێژکارییەکانمان سودت پێدەگەیەنن:
- بەرنامە و ڕاوێژکاریەکانمان یارمەتیت دەدەن کە تەندروست بمێنیتەوە و تەمەنت درێژتر بێت
- یارمەتیت دەدەن بگەیت بە باشترین کێشی جەستەت و لەو کێشەش دا بمێنیتەوە
- توانات دەدەنێ هەڵپە بۆ خواردن کەم بکەیتەوە
- یارمەتیت دەدەن ئاستی شەکرە لە خوێندا ئاسایی بێتەوە
- پەستانی خوێنت باشتر دەکەن
- یارمەتیت دەدەن ئاستی کۆلیسترۆل ڕێک بکەیتەوە
- یارمەتیت دەدەن مەترسیی نەخۆشیی دڵ و شەکرە و جەڵتە کەمتر بکەیتەوە
- یارمەتیت دەدەن لە چارەسەرکردنی نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەک ناڕێکی ونادروستیی جوڵانی ڕیخۆڵە گەورە (قۆلۆن) و دەردە شا (داء الملوک) و نەخۆشیی جگەر و گورچیلە...
- یارمەتیت دەدەن لە زیادکردنی وزە و توانات و کەمکردنەوەی ماندوێتی وشەکەتی
- یارمەتیی ژنی دوگیان دەدەن بۆ خواردنی خۆراکی تەندروست و بەدەستهێنان و ڕاگرتنی کێشێکی تەندروست لە کاتی سکپڕی و لە دوای منداڵبون یش
- یارمەتیت دەدەن بۆ پاککردنەوەی جەستەت لە ژەهرەکان
- خۆراکی باش و تەندروستترین کێش بۆ منداڵەکەت دابیندەکات
ئەو خواردنەی دەخورێت کارلێکێکی گرنگی هەیە بۆ سەر تەندروستی و ساغیی جەستەی مرۆڤ. ئاگایی و هۆشیاریت دەربارەی خواردنەکانت و گۆڕین و گونجاندنیان دەتوانێت یارمەتیت بدات لە خۆپارستن لە زۆر کێشەی تەندروستی، و تەنانەت زاڵبوون بە سەریاندا وەک قەڵەوی و نەخۆشیی شەکرە و هەندێ هۆکاری مەترسیدار کە ئەبنە هۆی توشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشیی دڵ.
ئەم پسپۆڕیە زانیاریی پێشکەوتو دەدات بە نەخۆش دەربارەی خواردەمەنی و خۆراک بۆ یارمەتیدانی خۆپارێزی و چارەسەری نەخۆشی و هەروەها بۆ ڕاگرتن و باشترکردنی ساغی و تەندروستی؛ گرنگی دەدات بە خۆراک و پارێز کردن و کارلێکیان لە سەر تەندروستی و بەتایبەتی لەگەڵ پیادەکردنێکی پراکتیکیدا و تێگەیشتنێکی زانستیانە دەربارەی خۆراک.