ئەو پزیشکانەی لە بەشی نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی کاردەکەن؛ بریتین لە پزیشکیی ڕێگەپێدراو لە لایەن بۆردی ئەوروبییەوە و شارەزایان هەیە لەم بوارانەی لای خوارەوە:
- چارەسەری شکانی ئێسک و لە جێ چوون
- گۆڕینی تەواوی تۆپی سمت و دووبارە گۆڕینەوەی لە هەندێک حاڵەتدا
- گۆڕینی تەواوی جومگەی ئەژنۆ و دووبارە گۆڕینەوەی لە هەندێک حاڵەتدا
- نەشتەرگەرییەکانی نازور بۆ جومگەکانی ئەژنۆ، شان، ئانیشک و قولەپێ
- نەشتەرگەرییەکانی دەست و مەچەک
- نەشتەرگەرییەکانی پێ و قولەپێ
- نەشتەرگەرییەکانی لووی ئێسک
- نەشتەرگەرییەکانی چارەسەرکردنی هەوکردنی ئێسک و جومگە
بەشی نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی هەڵدەستێت بە دەستەبەر کردنی خزمەتگوزاری بۆ حاڵەتە کتوپڕەکان ٢٤ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا و بە درێژایی هەفتە و لە پشووە فەرمییەکانیشدا.
بەشی نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی بەردەوام پاڵپشتی دەکرێت لە لایەن پسپۆڕانی تیشک و چارەسەری سروشتی و پەرستاری تایبەت بە کۆنترۆڵ کردنی هەوکردن، کە تیایدا شاری پزیشکیی فاروق تەنها نەخۆشخانەی کەرتی تایبەتە کە تیمێکی دیاری کراوی تایبەتی هەبێت بە کۆنترۆڵ کردنی هەوکردن.