شوێن: بەشی تیشك و سۆنەر
تیشكی سینیی جۆرێکە لەوتیشكدانەوەیەی پێی دەوترێت شەپۆلە كارۆموگناتیسییەکان. ئەم چەشنە لە وێنەگرتن وێنە لەناو لەشدا دەگرێت. وێنەكان بەشەكانی لەش بە دوو ڕەنگی جیاوازی ڕەش و سپیی نیشاندەدەن. ئەمەش بەهۆی ئەوەی شانە جیاوازەكان بڕی جیاوازی تیشكدانەوە هەڵدەمژن. كالسیۆم لەناو ئێسکەکاندا زۆرترین تیشكی سینیی هەڵدەمژێت، لەبەر ئەوە ئێسكەکان سپیی دەردەکەون. چەوریی وشانە نەرمەكانی تر كەمتر هەڵدەمژن، لەبەر ئەوە خۆڵەمێشیی دەردەكەون. هەوا كەمترین بڕ هەڵدەمژێت لەبەرئەوە سییەكان ڕەش دیارن.
باوترین بەكارهێنانی تیشكی سینیی بۆ دەستنیشانكردنی ئێسكە شكاوەکانە. بەڵام تیشكی سینیی لەبواری تریشدا بەكاردێت. بۆ نموونە:
- تیشكی سینیی لەسەر سنگ دەتوانێت هەوكردنی سییەكان دیاریی بكات
- مامۆگرافی تیشكی سینی بەكار دێنێت بۆ دۆزینەوەی شێرپەنجەی مەمك
ژنان دەبێت هەمیشە پزیشكەكان و تەکنیکارانی تیشكی سینیی ئاگاداربكەن لە بوونی هەر ئەگەرێك کە سكیان هەبێت (دووگیان بن). بەشێوەی ئاسایی تیشكی سینیی بۆ ژنانی سكپڕ ناگیرێت بۆ ئەوەی كۆرپەكە نەخرێتە بەر تیشكدانەوە.
تەكنیكارەکە نەخۆشەكە دەخاتە سەر سەكۆی تیشكی سینییەکە و دەشێت داوایلێبكرێت بەروانكەیەكی قوڕقوشم بكاتەبەری بۆ پاراستنی هەندێ بەشی دیاریكراوی لەشی. ئامێری وێنەگرتنی تیشكی سینییەكە دەخرێتە سەر لەش.
دەبێت نەخۆشەكە جوڵە نەكات و دەشێت دوایلێبكرێت چەند چركەیەك هەناسەی بگرێت كاتێك وێنەی تیشكە سینییەكەی دەگیرێت بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری شێواوبوونی وێنەکە. تەكنیكارەكە دەچێتە پشت دیوارێك یان ژورێكی تر بۆ ئەوەی ئامێری وێنەگرتنەكە كارا بكات.
بەشێوەیەکی ئاسایی پشکنین بە تیشکی سینیی بەتەواویی، لە دیارییكردنی شوێنەکە و وەرگرتنی وێنەكان و دڵنیابوونەوە لێیان لە 15 خولەكدا کۆتایی دێت، ئەگەرچی بەركەوتن بەتیشكدانەوەكە بەشێوەیەکی ئاسایی کەمتر لە چركەیەك دەبات.