بۆنەی هوشیارکردنەوە دژ بە شێرپەنجەی مەمک لە شاری پزیشکیی فاروق لە مانگی تشرینی یەکەم کە تایبەتە بە شێرپەنجەی مەمک، ئەم بۆنەیە لە لایەن (شاری پزیشکیی فاروق) ەوە ڕێکخرابوو و پێشکەش کرا لە لایەن چەند پزیشکێکی نەخۆشخانەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ پزیشکانی نەخۆشخانەی ژیانەوا، هیوا و شۆڕش. وە لە میانی ئەم بۆنەیەدا بەشداربوان ڕوونکردنەویان وەرگرت سەبارەت بە لایەنە جەستەیی و دەروونییەکانی ئەم نەخۆشییە، هەروەها ئامەژە بە چۆنێیەتی پشکنینی خۆیی درا و هەندێک لە ئامادەبوان بە جێرۆکی تایبەتی خۆیان بەشداربوون، لە کۆتاییدا قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەش بە نەخۆشخانە بەشداربووەکان کرا لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەکەمان، وە هەندێک بەشداربووان پشکنینی مەمکیان بێ بەرامبەر بۆ ئەنجامدرا پاش وەڵام دانەوەی سەرجەم پرسیارەکانیان.