وڕکشۆپێکی زانستی کە ئەمرۆ بەرواری ٩/٨/٢٠١٨ لە لایەن شاری پزیشکیی فاروق ڕێکخرابوو بە سپۆنسەری کۆمپانیای (3E) کە کەرەستەی پزیشکیی و تەواوکەری خۆراکی دابین دەکات بۆ نەخۆشخانەکان و دامەزراوە تەندروستییەکان، لەم وڕکشۆپەدا چەند پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشخانەکە و پەرستاران بەشداریان کرد بۆ هوشیارکردنەوە و خستنە ڕوی نوێترین ڕێنمایی بۆ چاودێری وچارەسەری برین و نمایشکردنی چۆنێتی چاودێری دروست.