چالاکییەکان ٢ ڕۆژی خایاند، لە یەکەم رۆژدا تیمێکیی پسپۆڕ لە شاری پزیشکیی فاروق هەستان بە سازکردنی کەمپینێکیی هۆشیارکردنەوە دژ بە نەخۆشیی شەکرە و تیایدا پشکنینی شەکرە و پەستانی خوێنیان بۆ ١٠٠٠ هاوڵاتی ئەنجام دا بەبێ بەرامبەر، هەرەوەها هاوڵاتیان بانگهێشتکران بۆ ئامادەبوون لە سیمینارێکیی گشتیی شەکرە لە رۆژی دواتر لە شاری پزیشکیی فاروق کە لە لایەن چەند پزیشکێکی پسپۆڕەوە پێشکەش کرا بۆ قسە کردن لەسە کاریگەری شەکرە لە سەر ئەندامە جیاوازەکانی جەستە و دواتر پشکنینی بێ بەرامبەر بۆ شەکرەی ٣ مانگی بۆ هەندێک لە ئامادەبوان ئەنجام درا. لە هەمان کاتدا، چالاکییەکی تر بۆ هەندی قووتابیانی قوتابخانەی جونیۆر ئامادە کرا کە تیایدا ڕێنمایی گشتیان وەرگرت و پشکنینی شەکرەیان بۆ ئەنجام درا.