شاری پزیشکیی فاروق خەڵاتی (نەخۆشخانەی پێشەنگ)ی بەدەستهێنا کە خەڵاتێکە یەکێتی نەخۆشخانەکانی عەرەب (AHF) پێشکەشی دەکات لەو دەستپێشخەریە زێڕینەی ئەم دامەزراوە هێنایە ئاراوە، لە پاداشتی ئەو هەوڵ و خزمەتانەی لە لایەن دام ودەستگاکانی تەندروستیەوە پێشکەش کراوە لە ناوچەکە لە کاتی بڵاو بونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.
خەڵاتەکە لە لایەن خاتوو ئەلیس یەمین بوێز-ەوە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکێتی نەخۆشخانەکانی عەرەب، پێشکەشی بەڕێز فاروق مستەفا رەسوڵ کرا، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی شاری پزیشکیی فاروق و خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی فاروق.
ئەم خەڵاتە کە رێزلێنانێەکە بۆ ئەو هەوڵ و کۆششە بێ وچانەی شاری پزیشکیی فاروق پێشکەشی کردوە لە بەرەنگار بونەوەی نەخۆشیەکە و بەردەوام بوون لەسەر پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری پزیشکیی بێوێنە بۆ نەخۆشەکان.