هەموو ساڵێک لە بەرواری ٦ بۆ ١٢ ئایار؛ ئاهنگی ڕێزلێنان بەرێوەدەچێت بۆ تیشک خستنە سەر ئەو ئەرک و رۆڵە گرنگەی پەرستاران هەیانە بۆ باشترکردنی ژیانی کەسانی دیکە لە ڕێگەی تەرخانکردنی ژیانی خۆیانەوە بۆ خزمەتکردنی خەڵک و کۆمەڵگا.
لە ساڵیادی پارەوە تا ئێستا -کە بابەتە سەرەکییەکەی بریتیبوو لە ساڵی تایبەت بە پەرستار و مامان-؛ زۆر گۆڕانکاری ڕووی نەداوە لە ئەو ئەرک وفشارانەی لەسەر پەرستاران و کارمەندانی کەرتی تەندروستین کە تا ئێستاش بەردەوام رۆژانە بەرەنگاری پەتای جیهانی کۆرۆنا دەبنەوە.
بەم بۆنەیەشەوە، دەمانەوەێت دووبارە تیشک بخەینەوە سەر گرنگی پەرستاران لە کۆمەڵگاکەماندا و رایگەیەنین کە ٢٠٢١ باشترین کاتە بۆ بەرز نرخاندنی ئەو رۆڵەی دەیگێڕن لە سەرتاسەری جیهاندا بۆ باشکردنی تەندروستی تاکەکان، و ئەوان بریتین لە ڕۆح و ناوەڕۆکی سیستەمی تەندروستی