شاری پزیشكیی فاروق هەر لەسەرەتای دروستبوونیەوە چەندین خزمەتی کواڵیتی بەرزی پێشکەشی کۆمەڵگا کردووە لەم سۆنگەوە بە باشمان زانی ئەم ڕێكەوتن نامەیە ئیمزا بکەین بۆ زیاتر نزیك بونەوەی بەرزترین چینی زانستی کۆمەڵگا لەگەڵ نەخۆشخانەکەمان
ئەم ڕێکەوتن نامەیە بوار ئەڕەخسێنی بۆ هەردوولا کە بتوانن هەماهەنگی بکەن بۆ بەرەوپێش بردنی بواری تەندروستی و زانستی و توێژینەوە
،ئامانجمان پتەوکردنی هاوکاریە لە نێوان هەردوو لایەندا بە تایبەت ئەو لایەنەی پەیوەندی هەیە بە توێژینەوە زانستیەکان، و گۆڕینەوەی زانیاری و پشکنینی کلینیکی و بنیاتنانی (باشترینی هەوڵەکان) لە پێشکەشکردنی چاودێری تەندروستیدا