بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی سەلامەتی نەخۆشەوە کە دەکاتە ١٧ ئەیلولی هەموو ساڵێك
شاری پزیشكی فاروق سیمینارێكی ئامادەکرد بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی منداڵبوونی شاری سلێمانی لەلایەن دکتۆر ئەنتوان ئەلبێرت ئەبو موساوە کە (ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی ژنان و مناڵ بوون و منداڵی بلووری)ە پێشکەشکرا بە ناونیشانی (چاودێری کردنی سەلامەتی دایک و تازە لەدایك بووان)
ئامانجەکانی رۆژی جیهانی سەلامەتی نەخۆش بۆ ساڵی ٢٠٢١
1. هوشیارکردنەوەی تاکەکان بە تایبەتی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بە ڕەچاو کردنی ڕێکارەکانی پاراستنی دایك و کۆرپە تازە لە دایك بووەکان.
2. بەشداری کردنی خاوەن بەرژەوەندیە جیاوازەکان و پشتبەستن بە ستراتیژی کاریگەر و داهێنەرانە بۆ باشتر کردنی سەلامەتی دایک و کۆرپەکان.
3. بانگەواز بۆ وەرگرتنی رێوشوێنی خێرا و هەمیشەیی لە لایەن خاوەن بەرژەوندیەکان بۆ فراوانکردنی سنوری هەوڵەکان، تا بگات بە هەموان و گرەنتی چاودێریەکی سەلامەت بۆ دایکان و کۆرپەکان، بە تایبەت لە کاتی لە دایکبونیاندا.
4. پشتگیری کردن و پشتبەستن بە باشترین پراکتیکەکان لە شوێنی چاودێری بۆ پاراستنی دایکان و کۆرپەکان لەو مەترسی و زیانانەی کە دەتوانین خۆمانی لێ لادەین لەکاتی لەدایکبونی منداڵدا.