سوپاسی تیمی پسپۆڕی مێشک و دەمار لە نەخۆشخانەکەمان دەکەین کە بە هۆیانەوە توانرا ئەو بارە ئاڵۆزەی سائیر چارەسەر بکرێت.
سائیر فەخری تەمەن ٥٩ ساڵ بۆ ماوەی دە رٶژ تووشی سەرئێشە و ڕشانەوە ببو پێش ئەوەی لە هۆش خۆی چێت کاتێک بە پەلە لە شاری کەرکوکەوە گەیەنرایە بەشی فریاکەوتنی خێرا لە شاری پزیشکیی فاروق وەک براکەی ئاماژەی پێدا، دوای ئەنجام دانی پشکنینی سەرەتایی لە لایەن تیمی بەشی فریاکەوتنی خێرا دەرکەوت کە سائیر خوينبةربونى هةية لة زير بةردةكانى ميشك دا و لة ناو سكولةكان و ميشكيشدا بة هوى کشانی دەمارێکی مێشک کە پێی دەوترێت (ئەنێۆریسم) کە دۆخێکی تایبەتە و بریتییە لە کشانی بۆڕی خوێن لە مێشکدا بە هۆی لاوازبوونی دیواری بۆرییەکەوە، دواتر سائیر ئاڕاستەی د. خطاب بابان کرا، پزیشکیی پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار لە شاری پزیشکیی فاروق، دوای بینینی ئەنجامی پشکنینەکان بڕیاردرا لە لایەن د. خطاب بابان گرتنی بەشی کشاوی بۆری خوێنی مێشکی بۆ ئەنجام بدری بەڵام پاش جێگیربوونی دۆخەکەی بە یاریدەدرێیەتی د. عماد محمد پزیشکیی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە شاری پزیشکیی فاروق ، وە پاش جێگیربوونی دۆخی نەخۆش لە بەرواری ٣ ایار نەشتەرگەرییەکی ٧ کاتژمێری بۆ ئەنجامدرا لە شاری پزیشکیی فاروق کە یەکەم جارە لە شاری سلێمانی نەشتەرگەری لەو جۆرە ئەنجامبدرێت و بەهاوکاری تیمێکی پزێشکیی پسپۆڕ کە لە لای خوارەوە ئاماژە بەناوەکانیان دراوە نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتووی کرا و لەکاتی ئێستادا دۆخی نەخۆشەکە بەرەو باشی دەچێت.
د. خطاب بابان پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و هاوڕێی کۆلیژی شاهانەی بەریتانی و و بۆردی عێڕاقی
د. سامر العامري پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار
د.عماد محمد پزیشکی پسپۆڕی مێشک و دەمار و هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم لە بواری زانستی مێشک و دەماردا
د. محمد وليد پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکاری