
- هەڵسەنگاندنی کلینیکی بۆ نەخۆشەکان و ئەنجام دانی پشکنینی و ناردنیان بۆ پشکنینی پێویست لە تاقیگە و بینینی پشکنینەکانی تیشک
- وەرگرتنی شانەیەک لە پڕۆستات لە کۆمەوە لە ڕێگەی چاودێری کردن بە شەپۆلەکانی سەروو دەنگ
- وردکردنی بەردی بۆری میز و گورچیلە لە ڕێگەی شەپۆلی تایبەتەوە کە لە دەرەوەی جەستەوە ئاڕاستەی ئەو بەشە دەکرێت
- پێوانی خۆڕی میز
- چارەسەری پتەوکراوە بۆ میزەلدان لە ڕێگەی لێدانی دەرزی BCG یاخود Mitomycin حەفتانە بۆ ناو میزەڵدان
- دانانی قەستەرە لە جۆری فۆلی و سیاتۆفیکس بۆ میزەلدان
- نازوری نەرمی میزەڵدان
- لابردنی قەستەرە لە جۆری J بە نازور و لە ژێر بەنجیی ناوچەییدا
- نەشتەرگەرییەکانی نازور
- لووەکانی کۆئەندامی میز
- نەشتەرگەرییەکانی کۆئەندامی میز لە خانماندا
- نەشتەرگەرییەکانی کۆئەندامی میز لە پیاواندا
- نەشتەرگەری ورد بە مایکرۆسکۆب
- دەرهێنانی تۆو لە گون بە نەشتەرگەری مایکرۆسکۆبی
- نەشتەرگەرییەکانی کۆئەندامی میز و میزەڕۆ لە منداڵاندا
- نەشتەرگەرییە ڕێککارییەکانی کۆئەندامی میز و میزەڕۆ
پسپۆڕێتی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی میز و میزەڕۆ هەڵدەستێت بە دەستنیشان کردن و چارەسەرکردنی هەندێک حاڵەتی پزیشکیی (کە پێویستی بە نەشتەرگەری نییە) وەک هەوکردنی بۆرییەکانی میز و هەڵئاوسانی بێ زیانی پرۆستات، هەروەها دەستنیشان و چارەسەرکردنی ئەو حاڵەتانەی پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە، وەک: نەخۆشییەکانی میزەڵدان، گون، شێرپەنجەی پڕۆستات، بەردی گورچیلەو بۆرییەکانی میز، کەموکوڕییە زگماکییەکان، حاڵەتەکانی پێکانی کتوپڕ و میز ڕانەگەرتن.