Dr. Zakhia Saliba, Interventional Pediatric and congenital Cardiologist and Head of the Pediatric and Congenital Cardiac Catheterization Laboratory at Saint Joseph University Hospital (Hotel Dieu de France) in Beirut, Lebanon,
دکتۆر زەخیا سڵیبا، پسپۆری نەخۆشی زگماکی دڵ و قەستەرەی دڵی منداڵانە، هەروەها سەرۆکی تاقیگەی نەخۆشی زگماکی دڵ و قەستەرەی منداڵانە لە نەخۆشخانەی )سانت جوزێف( لە بەیروت، لوبنان . دکتۆر زەخیا لە بەرواری ٢٩/٦/٢٠٢٥ تاوەکو ٥/٧/٢٠٢٥ لە شاری پزیشکیی فاروق دەبێت .
دکتۆر زەخیا یەکێکە لە دکتۆرە ناسراوەکان و ڕاهێنانی لە باشترین نەخۆشخانەکانی فەڕەنسا پێکراوە، ئەویش نەخۆشخانەی )نیکر دی ئینڤانتس مالادیس(، هەروەها ئەندامێکی کارا و پێشەنگی زۆر لە کۆمەڵگای لوبنانی و نێودەوڵەتییە . • لە ساڵی ١٩٩٢ لە ڕوسیا کۆلێژی پزیشکی بە پلەی نایاب لە زانکۆی مۆسکۆ تەواو کردووە . • لە ساڵی ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٨ لە شەش نەخۆشخانەی جیاواز لە پاریس وەک پزیشکی نیشتەجێی خولاو کاری کردووە کە تایبەت بووە بە پزیشکیی گشتی و یەکەی چاودێری وورد و هەروەها نەخۆشییەکانی دڵی منداڵان . • ساڵی ١٩٩٩ لە فەڕەنسا، لە زانکۆی )ڕێنێی دیکارتس( بڕوانامەی پزیشکی دڵی منداڵان بەدەستی هێناوە . • لە ساڵی ٢٠١٨ وە، راوێژکارە لە Abbot- Vascular لە ووڵاتی یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لە Lifetech Scientific لە ووڵاتی چین . • لە ساڵی ٢٠١٨ لە زانکۆی )نیكر دي ئینڤانتس مالادیس( لە فەڕەنسا نازناوی پرۆفیسۆری لە بواری پزیشکیی منداڵان و نەخۆشییەکانی دڵی منداڵان وەرگرتووە . لە کاتی بوونی هەر پرسیارێك یاخود بۆ ناو نووسین پەیوەندی بکە بە ٠٧٧٠٩٠٠٠٠٠٠
Social Chat is free, download and try it now here!